كوەیت گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ عێراق راگرت

پۆڵەتیك پرێس

هێڵی ئاسمانی كوەیتی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ عێراق راگرت و رایگەیاند، لە داهاتوودا بڕیاری پێویست لە بارەی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانەوە دەردەكەن.

هێڵی ئاسمانی كوەیت رایگەیاندووە، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بەشێوەیەكی كاتییە.

هاوكات هۆكاری راگرتنەكەشی بۆ ئەو دۆخەی ئێستای عێراق گەڕاندووەتەوەو كە پێیدا تێدەپەڕێت.

هێڵی ئاسمانی كوەیت راشیگەیاندووە، بڕیاری راگرتنەكە بەشێوەیەكی كاتییەو دوتر بڕیاری نوێ لە بارەی ئەو پرسەوە دەردەكەن.

لە ئێستادا عێراق لەسەرو بەندی پێكهێنانی حكومەتی نوێدایە ئەوەش وایكردووە بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكانەوە جۆرێك لە ناجێگیری لە دۆخی سیاسی وڵات بەدی بكرێت، هاوكات رۆژی هەینی رابردوش شەش موشەك ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی عێراق كراو سەرەڕای زیانی ماددی ماددی هەروەها فڕۆكەیەكیش لە كاركەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا