ژنێکی دیکە لەکاتی نەشتەرگەری لابردنی چەوری زیادە لە بەغدا گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژنێکی بەڕەچەڵەک سوری بەهۆی هەڵەیەکی پزیشکییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بەغدای پایتەختی عێراق گیانی لەدەستدا و ئەمەش دووەم حاڵەتی هاوشێوەیە لەماوەی هەفتەیەکدا لە عێراق ڕووبدات.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی پزیشکی ڕایگەیاند، “ژنەکە تەمەنی 38 ساڵ بووە بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری لابردنی چەوری زیادە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بەغدا گیانی لەدەستداوە”.

ئەم ڕووداوە لەکاتێکدایە یەکشەممەی ڕابردوو ژنێکی تەمەن 22 ساڵ لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لابردنی چەوری زیادەی ورگ لە یەکێک لە بنکەکانی جوانکاری لە ناوچەی غەدیری ڕۆژهەڵاتی بەغدا گیانی لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا