سەرۆک وەزیرانی عێراق: گرێبەستی گرنگمان بۆ وەبەرهێنانی غاز واژۆ کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق ڕێککەوتنی گرنگی بۆ وەبەرهێنانی غاز واژۆ کردووە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە وتارێکیدا لە یادی 63 ساڵەی دامەزرانی ئۆپیکدا کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، باسی لەوەکرد، ئۆپیک بووەتە یەکێک لە گرنگترین ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بەرپرسیارێتی ئۆپیک تەنها بە پرۆسەی هەناردەکردن کۆتایی نایەت، بەڵکو بە پرۆسەی ڕێکخستنی نرخەکان کۆتایی دێت.

ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای ئەوەی عێراق وەک سەرچاوەی ئابووری پشت بە نەوت دەبەستێت، غازی سروشتیش هاوشێوەی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان گرنگی هەیە و گرێبەستی گرنگیان دەربارەی وەبەرهێنانی غاز واژۆ کردووە و لەئێستادا قۆناغی شەشەمی وەبەرهێنانی غاز واژۆ دەکەن.

جەختیشیکردەوە، لە داهاتوودا وزەی جێگرەوە ڕکابەری نەوت و غاز دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا