پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجوومەنی ئاسایشی ئۆكرانی ئاشكرای كرد، لەوەتەی دەستپێكی جەنگ و هێرشەكانی رووسیا، زێلینسكی پێنج جار لە هەوڵی تیرۆركردن رزگاری بووە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی ئۆكرانی رۆژی شەممە 18ـ ی حوزەیرانی2022 رایگەیاند: ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا پێنج جار لە هەوڵی تیرۆریستی رزگاری بووە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی میدیا ئۆكرانییەكان، لەوەتەی بەرپابوونی جەنگ، زێلینسكی كەمجار هەبووە كیێڤی پایتەخت جێبهێڵێت، ئەمڕۆ شەممە بۆ یەكەمجارە سەردانی شاری میكۆڵایڤ لە باشووری ئۆكرانیا بكات.
لە میانی سەردانەكەی زێلینسكی بۆ میكۆڵایڤ، لە ڤیدیۆیەكدا دەركەوتووە سەیری خانوێكی خاپوور كراو دەكات.
میكۆڵایڤ، شارێكی پیشەسازی ئۆكرانییە، هاوسێی خێرسۆنە، كە لە ژێر كۆنتڕۆڵی رووسەكاندایە، هەروەها لەسەر رێگای شاری ئۆدیسای بەندەرییە.
لەكاتی سەردانی سەرۆكی ئۆكرانیا لە میكۆڵایڤ، لە ژێر زەمینێك لەگەڵ بەرپرسانی ئەم شارە كۆبووەتەوە، لەو كاتەوە فڕۆكەیەكی رووسیا ناوچەیەكی ئەم شارەی بۆردوومانكرد و دوو سەربازی ئۆكرانی بەهۆیەوە كوژران.