پۆڵەتیک پرێس
بەکتریای گەدە بەیەکێک لە نەخۆشیە بێزارکەر و ئازاربەخشەکانی گەدە دادەنرێت، ئەو کەسانەی تووشی دەبن چەندین ڕێگای جیاواز و دەرمان بۆ چارەسەرکردنی بەکاردەهێنن، بەڵام سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی زۆری لە چارەسەرکردنیدا هەیە.
ئەو کەسانەی بەکتریای گەدەیان هەیە سوود لەم خواردنانە ببینن:
-چای سەوز
تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە ڕێگری لە گەشەی بەکتریای گەدە دەکات و یارمەتی تەندروستی دەدات.
-ماست
بەشێوەیەکی گشتی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە و یارمەتی چارەسەرکردنی بەکتریای گەدە دەدات.
-زەیتی زەیتون
دەوڵەمەندە بە دژەبەکتریاکان چارەسەری بەکتریای گەدە دەکات.
-هەنگوین
سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس و گەدە هەیە.