چەمچەماڵ پێویستی بە ڕاپەڕینی وەرزشییە

چی دەگوزەرێت و چی باس دەكرێت لە وەرزشی كوردستان كوا مافی چەمچەماڵییەكان خۆ هەموان هەر دەم دەكەنەوە دەڵێن چەمچەماڵی دەروونیان گەرمە چەمچەماڵی تەنها زمانی فیشەك و تەقە كردن و شەڕ دەزانن ئەی كەواتە بۆ چەمچەماڵییەكان لای من وا نین.

چەند ساڵێك لە مەوبەر بە هۆی شەڕێكەوە كە لە هەموو یاریگاكانی كوردستان ڕووی داوە و ڕوو دەدات یانەی چەمچەماڵ ڕووبەڕووی سزایەك بۆوە لە لایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستانەوە FIFA تەریق بۆوە كارێك بە چەمچەماڵ كرا بە هیچ یانەیەكی كوردستان نەكرا بێت تەنانەت لە زاخۆ كە پەلاماری سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستانیش درا ڕووبەڕووی ئەو سزایە نەكرانەوە كە بە سەر چەمچەماڵدا سەپێندرا هەر دەشوترا چەمچەماڵییەكان شەڕانی و شەڕانگێزن.

دوو ساڵێك وا تێدەپەڕێت بە سەر شەهید كردنی مرۆڤێك كە پەپولە ئاسا بوو لە ناو شاری چەمچەماڵدا ئەویش شەهید (دیار مەلا) بوو هەمووی قوڕ و قەپی لێ‌ كرد كەس هەر خۆشی نەكرد بە خاوەنی كێشەكە من وازم نەهێنا و ژیانی چەندان كەسیشم ڕزگار كرد لە مردن لەو دۆخەدا شایەتیشم هەیە ئەی نێوەندی وەرزشی كوردستان كوان ئایا هەر چەمچەماڵییەكان شەڕانی و شەڕانگێزن بەڕێزان؟

لە ئێستادا من دەڵێم چەمچەماڵییەكان و لە پێش هەموانیشەوە سەرۆكی یانەی چەمچەماڵ كاك ڕێبوار و بەڕێز هەرێم كەلاری ڕاهێنەری چەمچەماڵ ئینجا یەكە بە یەكەی یاریزانانی ئەو یانەیە و ئینجا جەماوەری هاندەری یانەكە دەبێت ڕاپەڕن و ڕاپەڕینێكی وەرزشی دژی جەور و ستەم لە چەمچەماڵییەكان بكەن دژی هەموو ئەوانەی كە چەندان ساڵە كار لە سەر ئەوە دەكەن ناوی چەمچەماڵییەكان هەر بە ناشیرینی بمێنێتەوە كە دەقاو دەق پێچەوانەكەی ڕاستە دەبێت سەرۆكی ئەو یانەیە كەمپینێك ساز بكات تیایدا داوای مافی یانەكەی بكات كۆنفرانسیش من بۆی ساز دەكەم داوای مافی یانەكەی و ڕاهێنەر و یاریزان و ئینجا جەماوەری هاندەر و دواجاریش ناوی چەمچەماڵیش بكات لە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كە لە ئێستادا لە گیانەڵادایە دواتر لە لیژنەی ئۆڵمپی خەوتووی كوردستان پاشان لە وەزارەتێك هەیە فڕی بە وەرزشەوە نییە ناوی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانە وەزیرەكەی هەر ناشزانێت تۆپ چەند گۆشەیە پاشانیش تووڕەییەكەیان زۆر بەرز بكەنەوە و داوای هەموو مافە زەوت كراوەكانی چەمچەماڵییەكان و وەرزش و ژیان لە چەمچەماڵدا لە (كابینەی 4.5 ی پارتی و 4.5 یەكێتی و گۆڕانیش خۆی هەڵواسیوە) بكەن.

باشكاتب/ دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا