تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەوی ڕابردوو هێزەکانی تورکیا بە هەماهەنگی لەگەڵ گروپێک چەکداری نزیک لەخۆی لە ڕۆژئاوای کوردستان 15 گوندیان بۆردومان کرد.

بەگوێرەی زانیاری میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، “درەنگانێکی شەوی ڕابردوو هێزەکانی تورکیا لەچوارچێوەی یۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ڕۆژئاوا، 15 گوندی سنووری ناحیەی شەرای بۆردومان کرد کە سەربە شاری بابە”.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، تورکیا بەهەماهەنگی لەگەڵ گروپێکی چەکداری نزیک لە خۆی بۆردومانەکانی کردووە و تا بەیانی ئەمڕۆ هەینی بۆردومانەکان بەردەوام بوون و چەندین زەوی کشتوکاڵی و ناوچەی نیشتەجێبوونی کردووەتەئامانج.

ئەمەش لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا بڵاوکرایەوە، تورکیا پلانی هەیە لە جەژنی قورباندا ئۆپەراسیۆنی نوێی سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێبکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا