یەکێتی لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەب سیاسی لە سلێمانی بە ئامادەیی بەرهەم ساڵح کۆدەبێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، “تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بریتییە لە، گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق بەگشتی و هەڵوێستی یەکێتی بەتایبەتی لە سەرخستنی کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار”.

هاوکات، بڕیارە بەرهەم ساڵح، کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربێت و ستراتیژی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پۆستە بخاتەڕوو.

بڕیارە ئەمڕۆ 31ی کانوونی دووەمی 2022 دادگای فیدڕاڵی بڕیاربدات لەسەر پەسەندکردنی ئەو کاندیدانەی مەرجی یاساییان هەیە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا