ئاڵدار خەلیل: ناتۆ چرای سەوزی بۆ هێرشی داگیرکاری دژی کوردستان هەڵکردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە ڕایگەیاند، بڕیارەکەی ناتۆ بەشێکە لە چەمکی نوێی دژ بە کورد. وتیشی، “ناتۆ بۆ هێرشێکی داگیرکاری بۆ سەر کوردستان چرای سەوزی هەڵکردووە”.

هەفتەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا سوید و فینلەندا بەرامبەر قبوڵکردنی ئەندامێتییان لەناو ناتۆ، چەند سازشێکیان بۆ تورکیا کرد، لەوبارەیەوە ئاڵدار خەلیل بە میدیای نزیک پەکەکەی ڕاگەیاند، “ئەو سازشانەى بۆ تورکیا کراون و ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوە باڵایەدا دراون، بەشێکن لە چەمکی دژ بە گەلی کورد”.

وتیشی، “دەوڵەتی تورک دەیان ساڵە بۆ لەناوبردنی کوردان تێدەکۆشێت و ئەگەر پشتگیرییەکی کارای لە ناتۆ وەرنەگرتایە، ئەوا ئێستا گەلی کورد لە دۆخێکی جیاوازدا دەبوو، داخوازییان بۆ ئازادی بەدیدەهات و جێبەجێ دەکرا”.

جەختی لەوەش کردەوە، “لە بنەڕەتدا ناتۆ دژی گەلی کوردە. هەڵسوکەوت و ڕەفتارەکانی خۆی لەسەر ئەم بنەمایە نیشان داوە بۆ بەشداربوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆدا”.

باسی لەوەش کرد، ناتۆ بە سوید و فینلەندای وت، “ئێوە دەتانەوێت بێنە ناو ناتۆوە، کەواتە مۆر و ئیمزای خۆتان لە ژێر رێککەوتنی شەڕی دژ بە کورد بدەن، ئەوانیش قبوڵیانکرد و بەشدار بوون.

وتیشی، “دەبوایە سوید و فینلەندا لەسەر پێوەرە دیموکراسییەکان هەڵوێستیان هەبوایە، بەداخەوە ئەو ڕێباز و شێوازەیان هەم جێگای ڕەخنەوە هەم جێگای ئیدانەکردنیشە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا