بۆ بەدواداچوونی گرفتی كۆچبەران فەڕەنسا تیمێك رەوانەی هەرێم و عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ گرفتی كۆچبەرانی بێلاڕووس تیمێكی تایبەت رەوانەی هەرێم و بەغدا دەكەن.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان لە جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێگەیشتووەو تێیدا دۆخی كۆچبەرانی سەرسنووری بێلارووس و پۆڵەندا و بەشداری و مانەوەی ئەمەریكایان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەردولا ڕێككەوتن لە سەر ئەوەی تیمێكی تەكنیكی، لە پاریسەوە سەردانی هەرێمی كوردستان و بەغدا بكات، بۆ بەدواداچوون و گرتنەبەری ڕێكاری پێویست بۆ چارەسەری گرفتی كۆچبەران.

سەرۆكی حكومەت باسی لەوەكردووە، لە بارەی دۆخی كۆچبەرانەوە هەردوولا هاوڕابوون، كە ئەوان بوونەتە قوربانی دەستی بازرگانانی مرۆڤ و قاچاخچییەكان و گەمەیەكی سیاسی.

دەشڵێت، “داوامان لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا كرد، رۆڵی خۆیان لە گەیاندنی فریاگوزاری بەو كۆچبەرانە بگێڕن كە گیریان خواردووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا