چوارچێوەی هەماهەنگی: یەکێتی نزیکترین لایەنە لە ئێمەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لەوەکردەوە، “لە حاڵەتێکدا ئەگەر کوردەکان ڕێکنەکەون لەسەر یەک کاندید و دوو کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دیاریبکەن، ئەوا کاندیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ئێمە نزیکترە، بەهۆی ئەو پەیوەندییە ستراتیژییەی لەگەڵ یەکێتیدا هەمانە”.

ئەمڕۆ هەینی محەمەد سەیهود ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دووپاتی کردەوە، “پێویستە دوو حزبە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان ڕێکبکەون لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، وتیشی، “لە حاڵەتێکدا ئەگەر ڕێکنەکەون لەسەر یەک کاندید و دوو کاندید بۆ پۆستەکە دیاریبکەن، ئەوا کاندیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ئێمە نزیکترە، بەهۆی ئەو پەیوەندییە ستراتیژییەی لەگەڵ یەکێتیدا هەمانە”.

وتیشی، “هیوادارین لایەنەکانی هەرێمی کوردستان بە یەک کاندیدەوە بێنە دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان بە سەرۆک کۆماری عێراق، کاندیدێک کە تایبەتمەندی نیشتمانی هەبێت و بتوانێت دوور لە حزبایەتی و نەتەوەپەرستی باوەش بۆ پرسەکانی وڵات و میللەت بکاتەوە و بەرگەیان بگرێت”.

لەلایەکی دیکەوە پارتی دیموکراتی کوردستان جارێکی دیکە دووپاتی کردەوە کە کاندیدی خۆی هەیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، بەگوێرەی قسەی مەحما خەلیل ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان، “گفتوگۆی چڕ لەنێوان پارتەکەی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت لەپێناو یەکلاکردنەوەی قەیرانی سەرۆک کۆماری عێراق”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا