پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، یەکێتی ئەوروپا کار بۆ ئەوە دەکات سزای نوێ بەسەر زێڕی ڕوسیدا بسەپێنێت.
ئەم هەنگاوەی یەکێتی ئەوروپا لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئەمریکا هاوردەکردنی زێڕی ڕوسی بۆ وڵاتەکەی قەدەغەکرد”.
پێشتریش وڵاتانی گروپی حەوت ڕایانگەیاند، ڕێگری لە ڕوسیا دەکەن بەشداری لە بازاڕە جیهانییەکاندا بکات لەنێویشیاندا بازاڕی زێڕ.
ئەم سزایانەی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا بۆسەر روسیا وەڵامن بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی ڕوسیا کە لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە لە ئۆکرانیا دەستیپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.