پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق دواین زانیاریی له‌باره‌ی پێشنیازه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له بودجه‌ی ساڵی 2021 ئاشكرا ده‌كات.
له هه‌فته‌ی رابردوودا لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق سێ بژارده‌ی خسته‌ڕوو، بۆ چاره‌سه‌ركردنی لێبڕینی موچه له‌و بژاردانه‌ش یاسای تایبه‌ت به باجی داهات په‌یڕه‌و بكرێت، یان له‌بری موچه‌ی 500 هه‌زار، لێبڕین له‌و موچانه‌وه ده‌ستپێبكات كه ملیۆنێك و 250 هه‌زارن یاخود ملیۆنێك و 500 هه‌زار، له‌گه‌ڵ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه‌ی باس له رێژه‌یه‌ك له بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.
شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتی:”پێشنیازی لاواز ئه‌وه‌یه كه ئه‌و باجه‌ی له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دانراوه له‌ناو بودجه‌دا وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ستكاری ده‌كرێت، له‌ئه‌گه‌ری ده‌ستكاریكردنیشی دوو گریمانه هه‌یه له‌وانه، ئه‌و بڕگه‌یه لاببه‌ین و داوا له‌حكومه‌ت بكه‌ین یاسایی 113ی ساڵی 1982 جێبه‌جێبكات، كه تایبه‌ته به باج له‌سه‌ر داهات”.
شیروان میرزا وتیشی:”یه‌كێكی دیكه له گریمانه‌كان ئه‌وه‌یه ئه‌و بڕه‌ی كه دیاریكراوه كه‌مبكه‌ینه‌وه به رێژه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌بێت، چونكه ناكرێت موچه كه جارێك هێزی كڕینی له‌ده‌ستداوه به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی دۆلار، جارێكی دیكه‌ش لێبڕینی لێبكرێت، به‌ڵام زۆرینه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی یاسایی 113″.
له‌باره‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی باسی له‌وه‌كرد، ئێستا سه‌رقاڵی بانگهێشتكردنی به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانن، ئه‌وه‌ش بۆ زانینی بودجه‌ی چڕوپڕی وه‌زاره‌ته‌كان، چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی به دانیشتنی 35هه‌مینی خۆی هێنا و تیایدا ته‌واوی بودجه‌كه خوێندرایه‌وه، بڕیاریشه له دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 بدرێت.