لای كومانیش بانێكە و دوو هەوا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆناڵد كومانی هۆڵەندی هەر ئەوەندەی ئەركی ڕاهێنانی یانەی بەرشەلۆنەی گرتە ئەستۆ كۆمەڵێك بڕیاری سەیری داو كۆمەڵێك یاریزانی ئاگادار كردەوە لەوەی كە چی دی ئەوان لە نێو پلانەكانی یاری كردنی بەرشەلۆنەدا نین و پێویستە شوێنێك بۆ خۆیان بدۆزنەوە و ڕوو لە یانەیەكی تر بكەن.

ئەمڕۆ ڕۆژنامەی سپۆڕتی كەتەلۆنی هەواڵێكی نوێی بڵاو كردەوە تیایدا باسی لە نامەیەكی نوێی كومان كردووە بۆ لویس سوارێزی ئۆرەگوایی هێرشبەری ناوازەی چەند ساڵی ڕابردووی یانەكە كە كومان دەرگای ڕۆیشتنی بە ڕوویدا كردەوە و پێی ڕاگەیاند كە پشتی پێ‌ نابەستێت لە نامە نوێیەكەی كوماندا بە سوارێز وتراوە كە دەتوانێت لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە و لە نێو پلانەكانی داهاتوویدا جێگەی بۆ دەكاتەوە تا یاری بكات ئەم هەواڵەش بە لای سوارێزەوە خۆش بووە، چونكە هێرشبەرەكە نایەوێت بەرشەلۆنە جێ بهێڵێت سەرەڕای ئەوەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی هەوڵی زۆر بۆ دا، بەڵام یاریزانەكە هەر بە گوڕ و تینەوە بەشداری مەشقەكانی بەرشەلۆنەی دەكرد و بێ‌ هیوا نەبوو لە مانەوەی لە یانەكەدا.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا