پاڵاوتنی كۆنكاكاف بۆ مۆندیال دواخرا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یەكێتی تۆپی پێی كیشوەری ئەمریكای باكور و نێوەند ناسراو بە كۆنكاكاف ئاشكرای كرد كە یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022 ی قەتەڕی دواخستووە.

لە بەیاننامەیەكدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی كیشوەری ئەمریكای باكور و ناوەند بڵاوی كردەوە: بە هۆی مانەوەی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە چەندان وڵاتی كۆنكاكاف دا بڕیار دراوە یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیال دوابخرێن كە بڕیار بوو لە نێوان مانگەكانی 10 و 11 بەڕێوە بچن بۆ مانگی مارسی ساڵی داهاتوو تا وردتر ئامادەكاری بكرێت بۆ یارییەكان.

لای خۆشییەوە سەرۆكی یەكێتییە كیشوەرییەكە ڤیكتۆر مۆنتالیانی كەنەدی ئاشكرای كرد: (هەفتەی پێشوو ئاگادار كراینەوە لەوەی كە دۆخەكە هێشتا لە بار نییە بۆ ئەوەی ڕێگە بدەین یارییەكان بەڕێوە بچن، چونكە هێشتا مەترسییەكانی كۆڕۆنا لە ئارادان لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانین ئامادەكاری باشتر بكەین و لە مانگی 3 ی ساڵی داهاتوو یارییەكان ئەنجام بدەین).

جێی ئاماژە بۆ كردنە لە كیشوەری ئەوروپا بە تەواوەتی وەرزش گەڕایەوە بە تایبەت تۆپی پێ‌، بەڵام لە كیشوەرەكانی تری هێشتا ترس هەیە لە كۆڕۆنا بۆیە جارێ‌ چاوەڕێ‌ دەكەن و پەلەیان نییە لە بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی یارییەكان.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا