كۆستاس تسیمسكاس بۆ لیڤەرپول

پۆڵەتیك سپۆڕت

یانەی لیڤەرپول ڕیدزی پاڵەوانی خولی پریمەرلیگی یانە بژاردەكانی ئینگلتەرا یاریزانی تاكی چەپی یانەی ئۆڵۆمپیاكۆس و هەڵبژاردەی یۆنان كۆستاس تسیمسكاس Kostas Tsimikas ی گواستەوە ڕیزەكانی.

ئەو بۆندە بۆ لیڤەرپول گرنگی زۆری هەیە یۆرگن كلوپیش خوازیاری ئەوە بوو یاریزانێك بگوازێتەوە بۆ لای چەپی یانەكە، چونكە ماوەی 3 وەرزە تەنها ئەندی ڕۆبێرتسۆنی سكۆتلەندی هەبووە هەر كات ئەو یاریزانە تووشی پێكان بهاتایە یاریزانی نەبوو یاری پێ‌ بكات لەو جێگەیەدا ناچار یاریزانێكی تری بەشداری پێ‌ كردووە لای چەپەوە.

یاریزانە تەمەن 24 ساڵەكە لە لایەن ڕاگەیاندنەكانەوە ناسراو نییە ئەمەش بە لای یۆرگن كلوپەوە زۆر گرنگە تا بە بێ‌ دەنگی لە نێو یاریزانەكانی یانەكەدا جێگەی بكاتەوە كە تەنها 11 ملیۆن پاوەند دەكەوێت لە سەر خەزێنەی یانە پاڵەوانەكە.

جێی باسە لە پێشوودا یاریزانەكە نزیك بوو لە پەیوەندی كردن بە یانەی نیسی فەڕەنسییەوە، بەڵام لیڤەر زووتر بۆندی پێشكەش كرد و پەلكێشی ڕیزەكانی كرد.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا