ڕۆبێری دەبێتە سانابری

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی هەمیشە بە هێواشی و بۆ ماوەیەكی زۆر كار لە سەر ئەوە دەكات یاریزانانی بە یەكەوە بمێننەوە و یاری بكەن لە ڕابردوودا چەندان جار دوو یاریزانی بە یەكەوە ڕێك خستووە تا بە باشترین شێوە بە دەربكەون و بە یەكەوە ئاستی ناوازە پێشكەش بكەن كە دواتر ئەو دوو یاریزانە بوونەتە دۆبلێتەیەكی مەزن.

ڕۆژنامەی بێڵد بەربڵاوترین و ناودارترین ڕۆژنامەی وڵاتی ئەڵمانیا لە نوێترین ژمارەیدا لە سەر ڕووكاری لاپەڕەی یەكەمی وێنەیەكی دوو نیو ڕووی هەردوو ئەستێرەی ناوازەی یانەكە و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا سێرجیۆ گنابری و لیروا سانێ‌ بڵاو كردۆتەوە بە تێكەڵاوی لەگەڵیدا نووسیویەتی (سانابری).

بڵاو كردنەوەی ئەو فۆتۆیە جارێكی تر خوێنەر دەباتەوە بۆ چەند ساڵێك لەمەوبەری یانە باڤارییەكە كاتێك خاوەنی هەردوو ئەستێرەی ناوازەی جیهان فرانك ڕیبێری فەڕەنسی و ئارین ڕۆبنی هۆڵەندی بوو كە باشترین و ناوازەترین یاریزانانی تاكی هێرشبەر بوون كە بە (ڕۆبێری) واتا ڕۆبن و ڕیبێری ناویان دەركرد بوو بە هۆی بەهێزییان و توانای لە ڕادەبەدەریان بۆ نماییش كردنی مەزنترین ئاستی یاری كردنیان.

لە ئێستاشدا یانە باڤارییەكە بۆ ئەمڕۆ و داهاتوویەكی دوور خاوەنی هەردوو ئەستێرەی لاو و ناوازەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا سێرجیۆ گنابری و لیروا سانێ‌ دەبێت.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا