یوڤانتۆس شوێنگرەوەی رۆناڵدۆی دیاریكرد

یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی شوێنگرەوەی رۆناڵدۆی هێرشبەری یانەكەی دیاریكرد و دەیەوێت كۆتایی ئەم وەرزە كە بۆندەكەی كۆتایی دێت هالاندی یاریزانی بروسیا دۆرتمۆند بكاتە شوێنگرەوەی.

میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویانكردەوە، ئەركی یانەی یۆڤی قورسە تابتوانێت هالاند بەدەستبهێنێت، چونكە یانەی دۆرتمۆند بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە داوای بڕی 175 ملیۆن یۆرۆ دەكات، ئەوەش ئەركی یانەی یوڤینتۆس قورس دەكات.

لەئێستادا یانەی یوڤانتۆس چاوەڕێیە لە كۆتایی وەرز هالاند بگوازێتەوە، چونكە لەو وادەیە نرخی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی هالاند دەگاتە 75 بەوەش دەتوانێت بە نرخێكی كەمتر ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەكانی خۆی.

ئەو هەوڵەی یوڤی پاش ئەوە دێت كە دڵنیایە لەوەی دوای ئەوەی وادەی بۆندەكەی تەواو دەبێت كریستیانۆ رۆناڵدۆ یانەكەیان بەجێدەهێڵێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک