پۆڵه‌تیك سپۆرت
خۆسێ لویس چیلاڤێرت گۆڵپارێزی دیاری پێشووی هەڵبژاردەی پاراگوای، رایگەیاند خۆی بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کاندید دەکات.
چیلاڤێرت وه‌ك سمبولێکی نەتەوەیی له پاره‌گوای سه‌یر دەکرێت، هه‌روه‌ها ئه‌مسال رایگەیاند بیر لەوە دەکاتەوە خۆی بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کاندید بکات، كه بڕیارە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی پاراگوای لە ساڵی 2023 بەڕێوەبچێت.
له‌وباره‌یه‌وه ناوبراو وتی:
“ئامادەم خۆم کاندید بكه‌م بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی پاراگوای”.