زێدان ترسی نه‌ما و پۆچۆتینۆ چاوه‌روانه‌

پۆڵەتیك سپۆرت:
ماوریسۆ پۆچۆتینۆی ئەرجەنتینی راهێنەری پێشووی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی داوای لە بریكارەكەی كردووە تەواوی گفتوگۆیەكانی لەگەڵ یانەكان رابگرێت، تا ئەوكاتەی چارەنووسی زێدان یەكلای دەبێتەوە.

هەندێك سەرچاوە دەڵێن پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت پۆچۆتینۆ لەئەگەری سەرنەكەوتنی یانەكەی بۆ قۆناغی (16) خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكاتە راهێنەر.

لە كاتێكدا زێدان رەتی دەكاتەوە دەست لە تیپەكەی بەر بدات‌و پێی وایە شتەكان باش دەبن، یاریكەرەكانی هەموو بەیەك دەنگ پشتگری مانەوەی زیزۆ دەكەن.

بەڵام پێرێزی سەرۆكیش پێی وایە چاوەرانی خولەكەی ئەورپابن باشترەو دواتر بڕیار لەبارەی چارەنووسی راهێنەرە فەرەنسییەكە بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا