لە خوولی یانەکانی ئیتاڵیا و لە یاری لووتکەدا یانەی میلان لە نێو یاریگا بەنێو بانگی سانسیرۆ پێشوازی لە یانەی ناپۆلی کرد .
یانەی میلان بۆ بەردەوامبوون لە کێبرکێی ئینتەری پێشەنگ دەستی بەیاریکرد ، ئاستی هەر دوو یانە زۆر لێک نزیکبوو لە کۆیی ڕوەکانەوە بۆیە تایمی یەکەم بە خاوێنی و بە بێ گۆڵ کۆتایی پێ هات .
لەگەڵ دەست پێکی تایمی دووەمدا زۆر زوو لە خولەکی ٤٩دا ماتیۆ پۆلیتانۆ توانی گۆڵەکەی دۆناڕۆما بهەژنێت .
هەر چەندە میلان هەوڵی تەواویدا تا ئەوەی یاریەکە هاوسەنگ بکاتەوە بەڵام هەڵەکانی ئاکامدار نەبوون یاریەکە بە گۆڵێکی خاوێن لەبەژەوەندی ناپۆلی کۆتایی پێ هات ئەرکی میلان تەواو قورسکرد لر ڕکابەریکردنی یۆفانتۆس