پۆڵەتیک پرێس
یلینا سۆلۆماتینا پزیشکی ڕوسی پسپۆڕ لە بواری خۆراک ڕایگەیاند ئەو کەسانەی کێشەی گەدە و ڕیخۆڵەیان هەیە پێویستە لە خواردنی ئەنەناس دووربکەونەوە.
بەشێوەیەکی گشتی ئەنەناس یەکێکە لەو میوانەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی ماسولەکەکان، دڵ، دەمارەخوێنەکان و بەرگری جەستە هەیە.
پزیشکەکە جەختی لەوەکردەوە ئەو کەسانەی نەخۆشیەکانی کرداری هەرسیان هەیە وەک برین و هەوکردنی گەدە، هەوکردنی قۆڵۆن و ئەوانی دیکەش پێویستە لە خواردنی ئەنەناس دووربکەونەوە، هەروەها ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان لەجۆری دوو هەیە پێویستە ڕێژەیەکی کەمی لێبخۆن.