پۆڵەتیک پرێس
کاتێک منداڵ دەست بەخواردنەکان دەکات و لە سەرەتای تەمەنیدا بەهێزبوونی بەرگری جەستە زۆر گرنگە، سیستمی خۆراکی ڕۆڵیکی گرنگی لە بەهێزبوونی بەرگری جەستەدا هەیە.
میوەکان بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکی ڕۆژانەن و دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان، ئەم میوانە یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستەی منداڵ دەدەن:
-توو
خێزانی توو بەهەموو جۆرەکانیەوە دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسان بەرگری جەستە بەهێزدەکەن.
-کیوی
دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ڤیتامینەکانی کەی و سی یارمەتی بەرهەمهێنانی ڕێژەیەکی زیاتر لە خڕۆکە سپییەکان دەدات و بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
-شلیک
بەیەکێک لە باشترین میوەکان دادەنرێت ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە، سەرچاوەیەکی سەرەکی دژەئۆکسان و ڕیشاڵەکانە بەرگری جەستەی منداڵ بەهێزدەکات.