پاڵاوگەیەکی نوێی بەنزین لە هەرێم دەکەوێتە کارو کێشەی بەنزین چارەسەر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاڵاوگەیەکی نوێی بەنزین بە ناوی لاناس لە هەرێم دەکەوێتە کار، توانای بەرهەمهێنانی ملیۆنێک و 500 هەزار لیتر بەنزینی ھەیە.

جەنگی مەجید سەرۆکی ئەنجومەنی بەنزینخانەکانی ھەولێر بە ماڵپەری فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، ئەم هەفتەیە پاڵاوگەیەکی نوێی بەرھەمھێنانی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان بە ناوی “لاناس” دەکرێتەوە، لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە نەوتی خاوی بۆ دابین دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، پاڵاوگەکە ئەھلییە و توانای بەرھەمھێنانی رۆژانە ملیۆنێک و 500 هەزار لیتر بەنزینی هەیە، بۆیە ئەم ھەفتەیە ئەو پاڵاوگەیە دەکەوێتە کار، کە بەنزینەکەی کوالیتی زۆر باش دەبێت، بەمەش کێشەی بەنزین چارەسەر دەبێت.

سەبارەت بە دابەشکردنی بەنزینەکەش جەنگی مەجید ڕوونی دەکاتەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیار دەدات کە بە چ شێوەیەک ئەو بەنزینەی کە بەرھەم دێت، دابەش بکرێت و چۆن بەکار بھێندرێت.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا