پەرلەمانی عێراق لەبارەی لەشکرکێشییەکانی تورکیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلە لە حکومەت دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق داواکارییەکی بەپەلەی ئاراستەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کرد بۆ ئەوەی لەسەر دەستدرێژییەکانی سوپای تورکیا بۆناو خاکی عێراق کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجام بدەن.

لەوبارەیەوە ئەحمەد موسەوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بوونی سەربازانی تورکیا لەناو عێراق ڕەتدەکەینەوە و بۆ ئەو مەبەستەش دەمانەوێت کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری و فەرماندە ئەمنییەکان ئەنجام بدەین و میکانیزمی هاوبەش بدۆزینەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ داگیرکاری تورکیا.

وتیشی، “لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لیژنەکەیان چەند کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و چڕی بەمەبەستی کارکردن بۆ ڕاگرتنی لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا و هاتنە ناو قوڵایی خاکی عێراق ئەنجامداوە”.

بەگوێرەی قسەکانی ئەحمەد موسەوی، “سوپای تورکیا بەقوڵایی 50 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی عێراق و بە بیانووی جیاجیا بنکەی سەربازیی تێدا بنیادناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا