وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەكاری بۆ بودجەی 2022 دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی عێراق بەهەماهنگی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان دەستی بە ئامادەكاری بۆ دیاریكردنی هێڵە گشتیەكانی بودجەی 2022ی عێراق كردووە، ئەندامێكی لیژنەكەش دەڵێت “لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ پرۆژەكە دێتە پەرلەمان”.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: “لیژنەی دارایی دەستی بە كۆبونەوە بۆ دیاریكردنی هێڵە گشتیەكانی بودجەی گشتی 2022ی عێراق كردووە، كە هەندێك جار نوێنەری لیژنەی دارایش تێیدا بەشدارە”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتیشی “بەپێی یاسایی ئیدارەی دارایی دەبێت لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ پرۆژە یاسایی بودجەی 2022 بێتە پەرلەمان بۆ گفتوگۆكردن و دەنگدان و پەسەندكردنی، بەڵام ئەگەر هەڵبژاردن لەو وادەیەی دیاریكراوە بكرێت كاریگەری لەسەر ئەو پرۆژەیاسایە دەبێت”.

بەوتەی شیروان میرزا، ئەگەر پەرلەمان هەڵوەشێتەوە و پەرلەمانی نوێ دیارینەكرێت تا ئەنجامی هەڵبژاردنەكە رادەگەیەنرێت، كاتێكی زۆری دەوێت، بۆیە چاوەرواندەكرێت بودجەی 2021 بە پێی یاسایی یەك لەسەر دوازدە بۆ ساڵی داهاتوش كاری پێبكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوای ئەوەی لە كۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی 2021ی عێراق لەپەرلەمان پەسەندكرا، بەڵام تائێستا جێبەجێنەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا