عێراق دووەم گەورەترین پاڵاوتگەی نەوت دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، قۆناغەکانی تەواوکردنی پاڵاوتگەی کەربەلا گەیشتۆتە لە %92 هیوادارن بڕی بەرهەم هێنانی نەوت ڕۆژانە بگاتە 140هەزار بەرمیل.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، وەزیری نەوت سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کردووە بۆ بە دواداچوونی جێبەجێکردنی پلانەکانی پرۆژەی پاڵاوتگەی نەوتی کەربەلا لەگەڵ کۆمپانیا کۆریەکان.

لە ئێستادا عێراق لە ڕۆژێکدا، توانای پاڵاوتنی 800هەزار بەرمیل نەوتی هەیە، لەگەڵ 15ملیۆن لیتر بەنزین و 20ملیۆن ماددەی کاز، چەندین بەرهەمیتر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا