قژی ئەبراهام لینکۆڵن بە نرخێکی خەیاڵی فرۆشرا

پۆڵەتیک پرێس

خانەی RR Auction لە شاری بۆستنی ئەمریکا رایگەیاند، لە زیادکردنێکدا بەشێک لە قژی ئەبراهام لینکۆڵن شانزەیەم سەرۆکی ئەمریکا بە ٨١ هەزار و ٢٥٠ دۆلار فرۆشرا.

خانەکە ئاماژەی بەوەکرد، ئەو چەند تاڵ قژە درێژیان پێنج سانتیمەترە و رۆژێک لەدوای کوژرانی لینکۆڵن لە ساڵی ١٨٦٥ و لەکاتی پشکنینی جەستەیدا لە قژی کراونەتەوە.

لەدوای کوژرانی، ئەو چەند تاڵ قژە پێشکەشی لایمان بیچەر تۆد ئامۆزای ماری تۆد لینکۆڵنی ژنی پێشووی ئەبراهام لینکۆڵن کراون.

ئەو چەند تاڵ قژە لەگەڵ کاغەزێک کە خوێنی ئەبراهام لینکۆڵنی پێوەبوو فرۆشرا، شارەزایان دەڵێن: دیارە کاتی خۆی لایمان تۆد جگە لەو کاغەزە شتێکی دیکەی نەدۆزیوەتەوە تا قژەکەی پێبپارێزێت.

لە ساڵی ١٨٦١، ئەبراهام لینکۆڵن بووە سەرۆکی ئەمریکا، یەکێک لە گرنگترین دەستکەوتەکانی رەتکردنەوەی بتپەرستی بوو لەو وڵاتە، دواتر و لە رۆژی ١٤ی نیسانی ١٨٦٥ لەلایەن جۆن بوس یەکێک لە یاخیبووانی بڕیاری رەتکردنەوەی بتپەرستی لە واشنتۆن کوژرا.

Image

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا