پۆڵەتیک پرێس
هەوکردنی گەروو یەکێکە لە دۆخە تەندروستیە بێزارکەرەکان بەهۆی توشبوون بە پەتای وەرزی ڕۆژانە بەشێکی زۆری خەڵک بەدەستیەوە دەناڵێنن، هەندێک لە خواردنەوەکان بەهۆی دەوڵەمەندبونیان بە دژەئۆکسانەکان چارەسەری هەوکردنی گەروو دەکەن.
سێ خواردنەوە چارەسەری هەوکردنی گەروو دەکەن:
-چای دارچینی
دارچینی بەناوبانگە بەتایبەتمەندبوونی بە دژەبەکتریا، چای دارچینی دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان و هەوکردنەکان چارەسەری هەوکردنەکانی گەروو دەکات.
-چای زەردەچەوە
هەر لە کۆنەوە زەردەچەوە وەک چارەسەرێک بۆ نەخۆشیەکان بەکارهێنراوە، تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە و دژەئۆکسانێکی بەهێزە، دەتوانرێت لەگەڵ شیر یان چا تێکەڵ بکرێت و بخورێتەوە.
-چای زەنجەبیل
وەک چارەسەرێک بۆ هەوکردنی گەروو یان گەدە بەکاردەهێنرێت.