کاریگەرییەکی لاوەکی مەترسیداری قاوە

پۆڵەتیک پرێس

قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی ڕێژەیەکی زۆر خەڵک حەزی پێ دەکەن، بەڵام تا ئێستا زانایان ڕێک نەکەوتون لەسەر ئەوەی کافایین دەردە یان دەرمان.

بەپێی بڵاو کراوەکان، دەکرێت ئالودەی کافایین بیت، چونکە ڕێژەی گواستنەوەی ئگادارکردنەوەکانی مێشک، لە رێگەی هۆڕمۆنی دۆپامینەوە بەرز دەکاتەوە، ئەو دەمارەش کە ئاگادار کردنەوەکان دەگوێزێتەوە بەرپرسە لە  بیرکردنەوەو سەرنج دان و کۆنترۆڵکردنی جوڵەکانی لەش.

بەڵام زانایان ئاماژە بەوە دەدەن، ئالەدە بوون بە قاوە وەک ئالودە بوون بە ماددە هۆشبەرەکان نیە، بەڵام مانای ئەوە نیە کە زیانت پە ناگایەنێت بەو ڕادەیە، ئەگەر بە خواردنەوەی قاوە ڕاهاتبی لە پڕدا وازی لێ بهێنی ڕەنگە کاریگەری لەسەر تەندروستیت دروست بکات، توشی ژانە سەر و هیلاکی ببیت.

خواردنەوەی کافایین بە رێژەیەکی زۆر بەهۆی هەبوونی، دڵە ڕاوکێیەکی زۆرەوە دەبێت، کاتێک لە خەو هەستایت و قاوە بخۆیت بۆ ئەوەی چالاک بیت وەک ئەوە وایە جەستەت ژەهراوی بکەیت.

پزیشکان ئاماژە بەوە دەدەن، قاوە ترشەڵۆکی کۆ ئەندانمی هەرس زیاد دەکات، ڕیخۆڵەکان ژەهراوی دەکات بە هۆی ئەو ترشانەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی هەست کردن بە سوتاندنەوەی سورێنچک و کۆکەی زۆر هەناسە دان بە خراپی و هەست کردن بە هیلاکی.

لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، هەندێک لە پزیشکان دەڵێن کە نابێت بە تەواوەتی کافایین وەک دەرمان سەیر بکرێیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا