حکومەتی هەرێم: بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە هەرێم و جیهان بەهۆی جەنگەوەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەت لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا، هەوڵەکانی حکومەتی هەرەم بۆ چارەسەری گرفتەکانی گرانبوونی بەنزین بەردەوامە.
بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، چەند هۆکاری گرفتەکانی بەنزین دەخاتەڕوو.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژەو بەوە کراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دابینکردنی بەنزین بە کوالێتییەکی باش و نرخێکی گونجاو. هەروەها رێگریی لە قۆرخکاری هاوردەکردنی بەنزین و هێنانی بەنزینی بێ کوالێتی دەکات، هەروەهاکارئاسانی تەواوکراوە بۆ بازرگانان، بۆ هاوردەکردنی بەنزین «لابردنی باج و گومرک».
ڕوونیشی دەکاتەوە، بۆ دابینکردنی بەشێکی پێداویستی ناوخۆ، حکومەت رۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەمدەهێنێت و بە نرخی 690 دینار، لەڕێگەی چەند بەنزینخایەکەوە دابەشدەکرێت.
هاوکات لەڕێگەی لیژنەی تایبەتییەوە، چاودێری بەردەوامی بەنزینخانەکان دەکرێت، هەر بەنزینخانەیەک سەرپێچی بکات یان کوالێتیی بەنزینەکەی خراپ بێت، سزا دەدرێت.
لە بەشێکی بەیاننامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، بڕیار وابوو حکومەتی فیدراڵی رۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، لە 9 مانگی رابردوودا بەنزیکەیی نیوەی ئەو بڕەی ناردووە، لەسەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵیشەوە؛ هیچ بڕە بەنزینێک بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.
ڕووبیشی دەکەنەوە، نرخی بەنزین لەسەر ئاستی جیهان بەهۆی دۆخی جەنگەوە بەرزبۆتەوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا