هێزە ئاسمانیەکانی سوپا هەشت هێرشیان بۆ سەر داعش ئەنجامدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی ئەمنی ڕاگەیاندنەکان ئەمڕۆ چوارشەمە ڕایگەیناد، لە میانەی ئۆپەراسیۆنی کەرتی دیالە بۆردومانی حەشارگەکانی داعشیان کردووە.

شانەی ئەمنی ڕاگەیاندنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزە ئەمنیەکان بە سەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆپەراسیینێکی ئەمنی فراوانیان جێبەجێکردووە، لە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە، بە هەماهەنگی لەگەڵ، فەرماندەکانی سامەراو سەڵاحەدین، هەروەها کەرتەکانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆو حەشدی شەعبی بەشدارییان کردووە لە پشکنینی حاوی ئەلعەزیم بێستانەکانی ئەبو سەیدا، بە پشتیوانی هێزە ئاسمانیەکانی سوپا.

ئاماژەی بەوەشدا، هەر ئەمڕۆ 8 لێدانیان ئەنجامداوە، لە ڕێگەی هێزە ئاسمانیەکانەوە داعشیان کردۆتە ئامانج، وتیشی هەموو کەل و پەل و چەک و ئامێرەکانی داعش تێکشکێنراون و لەناو براون، ئۆپەراسیۆنەکانیش بەردەوام دەبێت بۆ لە ناو بردنیان.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەردەوامن لە پلاندانان بۆ پاراستنی ناوچەکان و ڕاوەدوونانی داعش و وشک کردنەوەی سەرچاوەکانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا