پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی ڕایگەیاند، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەسەر هێڵە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سوتەمەنی و هاوکارمانە.
ئەمڕۆ سێشەممە جەلال ئەبوبەکر سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، قوباد تاڵەبانی هاوکارمانە و لە ماوەیەکی کورتدا بەنزینی 690 دیناریمان بۆ دەهێنێتە ناو شاری سلێمانی بۆ سەرجەم پاس و تەکسییەکانی ناو شار و دەرەوەی شار.
وتیشی، “ئەمڕۆ لیترێک بەنزین بووە بە 1100 دینار، ئەمەش بووەتە کێشە بۆ شۆفێران و هاووڵاتیان، بەتایبەت کە هەندێک هێڵ نرخەکانیان زیادیکردووە لەنێویشیاندا بەکرەجۆ و سەرچنار”.
پێشتریش بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاند،، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە لە سلێمانی دەست بە داشكردنی بەنزینی 690 دیناری عێراقی بكرێتەوە.