تووشبوونی هێمن هه‌ورامی به‌كۆرۆنا كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان نابێت

پۆڵەتیك پرێس
دوای ئەوەی پشكنینی سەرۆكی پەرلەمان و سكرتێرەكەی نێگەتیڤ دەرچوون، سبەینێ سێشه‌ممه‌ پەرلەمانی كوردستان لەباره‌ی هەڵەبجەوه‌ كۆدەبێتەوە.

سامان ئەحمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، هیچ گۆڕانكارییەك لەدانیشتی رۆژی 16ی مانگ لەسەر هەڵەبجە نەكراوە و كۆبونەوەكەی پەرلەمان لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

وتیشی”:جگە لەجێگری سەرۆكی پەرلەمان هیچ ئەندامێكی پەرلەمان گومانی كۆرۆنای لەسەر نییەو پشكنینی سەرۆكی پەرلەمان و سكرتێری پەرلەمان نێگەتیڤ دەچووە و ئەندامانی پەرلەمانیش بەپێی كات پشكنین ئەنجام دەدەن”.

بە پشت به‌ستن بە بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان سبەینێ‌ دانیشتنی ژماره‌ (4)ی خولی بەهارەی په‌رله‌مانی كوردستان لەناو بینای پەرلەمان لەسەریادی كیمیابارانكردنی پارێوگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان تووشبوونی خۆی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا