هۆكاری هەموار نەكردنەوەی یاسایی هەڵبژاردن ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بەدوری دەزانێت یاسایی هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە و دەشڵێت “هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەڵبژاردنێكی ئاسایی نییە و لە دۆخێكی سەختدا بەڕێوەدەچێت”.

بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت.

ئەڵماس فازڵ، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “هەرچەندە ژمارەیەكی زۆر دەاكارە پیشكەش بە لیژنەی یاسایی كراوە بۆ هەمواركردنەوەی یاسایی هەڵبژاردن، بەڵام لەئێستادا ناتوانرێت ئەو كارە بكرێت، چونكە هەمواركردنەوەی یاسا دوو خوێندنەوەی ئەوێت”.

وتیشی “بەهۆی ئەوەی ماوەیەكی زۆرە پەرلەمان كۆنەبۆتەوە لیژنەكانیش كار لەسەر ئەوە ناكەن ئەو یاسایە هەموار بكرێتەوە، دۆخی گشتی عێراق و سستی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەكەش وا ناخوازێت ئەو یاسایە هەموار بكرێتەوە”.

بەوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، لەم کاتەدا کۆدەنگی و تەوافوقی سیاسی بۆ هەموارکردنەوەی یاساکە نییە و كشانەوەی هەندێك كوتلە و دۆخی عێراقیش كاریگەری لەسەر ساحەی سیاسی دروستكردوە و بەشێوەیەكی سست بانگەشەی هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت، هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقیش هەڵبژاردنێكی ئاسایی نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا