نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ بوژانەوەی داواکارییەکان لەسەر سوتەمەنی، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 75 دۆلاری تێپەڕاند.

بەپێی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 75 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەر بەپێی ئەو ماڵپەڕە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 71 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

سەرەتای ساڵی رابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی بەجۆرێک، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە کەمتر لە 25 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا