لە هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دانیشتوانی گەڕەکێکی هەولێر بەهۆی ئەوەی ماوەی هەفتەیەکە ئاویان نییە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و داوا لە پارێزگاری هەولێر دەکەن بێتەسەر هێڵ.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەکی قەرەبووی کەسنەزان لە هەولێر گردبوونەوە بەهۆی ئەوەی ماوەی هەفتەیەکە ئاویان نەهاتووە.

لەوبارەیەوە بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەکەکە بە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێسیان ڕاگەیاند، “ئەوە 10 ساڵیشە ئێمە کێشەی ئاومان هەیە”.

دەشڵێن، “هەندێک لە گەڕەکەکان بە ساڵ ئاویان نەهاتووە و لەسەر ئاوی بیر دەژین، تەلەفۆن بۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دەکەین، بەڵام وەڵاممان ناداتەوە”.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا