رێواز فایەق: ئەم خولەی پەرلەمان لە ئاست داواكاری خەڵكدا نییە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەم خولەی ئێستای پەرلەمان لە ئاست ویست و داخوازی خەڵكی كوردستاندا نییە، هاوكات بەپێویستی زانی میكانیزمی هەڵبژاردن لە هەرێم بگۆڕێت.

رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، كە لە ئیشوكارەكانی پەرلەمان ناپرسێتەوەو كەس پێیان ناڵێت بۆ وادەكەن و بۆ واناكەن ئەوەش كاریگەری لەسەر كارەكانیان هەبووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پەرلەمان لە ئاست داواكاری خەڵكدا نییەو نەیتوانیووە داواكاری ئەوان بەجێبگەیەنێت.

وتیشی، “بەشێك لە خراپی ئەدای پەرلەمان بەهۆی سیستمی هەڵبژاردنەوەیە، كە بەهۆیەوە كەسانێك دەچنە پەرلەمان پسپۆڕییان نییە، بەڵكو زیاتر بەهۆی كاری میدیایی بەناوبانگ بوون یاخود بەهۆی پێگەی عەشیرەتەوە گەشتونەتە پەرلەمان”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە ئەو سیستمەی ئێستای هەڵبژاردن لە هەرێم بگۆڕێت و حزبەكان بیر لەوە بكەنەوە كەسانی پسپۆڕو تایبەتمەند كاندید بكەن تاوەكو بڕۆنە پەرلەمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا