ڕێژەی ئەو کەسانەی پشتیوانی خۆیان بۆ ئەردۆغان دەردەبڕن زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ڕاپرسییەکدا دەرکەوت، ژمارەی ئەو کەسانەی پشتیوانی لە شێوازی حکومڕانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەکەن بەڕێژەی %2.3 زیادیکردووە بەراورد بە مانگی ڕابردوو.

لە ڕاپرسییەکدا کە لەلایەن دامەزراوەی میترۆپۆلەوە ئەنجامدراوە پرسیاری ئەوە کراوە، ئایا پشتیوانی لە ئەردۆغان دەکەیت؟

لە ڕاپرسییەکەدا 2045 کەس لەماوەی نێوان 13 بۆ 20ی ئایاری 2022 بەشداریان تێدا کردووە، لە ئەنجامدا %44.4ی بەشداربووان وەڵامیان (بەڵێ پشتیوانی دەکەم) بووە و %47.3ی بەشداربووان وەڵامیان (نەخێر) بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕێژەی پشتیوانیکردن لە ئەردۆغان بەگوێرەی ڕاپرسییەکانی مانگی نیسان %42.1 بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا