ئەمریكا سزا بەسەر كۆمپانیای فلای بەغداد دەسەپێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزا بەسەر كۆمپانیای فلای بەغدا و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكە دەسەپێنێت بە تۆمەتی هاوكاریی فەیلەقی قوودسی سەر بە سوپای پاسداران و گرووپە چەكدارەكانی نزیكیان لەعێراق، سووریا و لوبنان.

جگە لەوەش، ئەمریكا سزای بەسەر سێ سەركردەی كەتیبەكانی حیزبوڵڵا سەپاندووە.

هەروەها ئەمریكا سزای بەسەر ژمارەیەك كۆمپانیا سەپاندووە كە هاوكاری دارایی بۆ كەتایبەكانی حیزبوڵڵا كۆكردووەتەوە و دابینكردووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند، سزاكان پەیوەستن بەو هەڕەشانەی كە فەیلەقی قوودس و گرووپەكانی نزیكی بۆ سەر سەربازان و كارمەندانی ئەمریكا لە ناوچەكە دروستیدەكەن كە كەتیبەكانی حیزبوڵڵا لە 7ی تشرینی یەكەمی پارەوە چەندین هێرشی درۆنی و مووشەكی دژی سەربازان و كارمەندانی ئەمریكی لە عێراق و سووریا كردووە.

بڕایان نیلسن، جێگری وەزیری خەزێنەی ئەمەریكا بۆ كاروباری تیرۆر و دارایی هەواڵگری ئەمەریكا دەڵێت، ئێران و گرووپەكانی نزیكی هەوڵیانداوە لەرێگەی بازرگانیكردنەوە ئابووری ناوچەكە پێشێل بكەن و هاوكاری دارایی بۆ رێكخستنی هێرشەكانیان دابین بكەن.

دەشڵێت، ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە تێكدانی چالاكییە نایاساییەكانی ئێران كە ئامانج لێی دروستكردنی ناسەقامگیرییە لە ناوچەكەدا.

لەبارەی كۆمپانیای فلای بەغداوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كردووە، فلای بەغدا بۆ چەندین ساڵە پاڵپشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی فەیلەقی قودسی و گرووپەكانی نزیكی كردووە و چەك و تەقەمەنی و خەڵكی لەناوچەكە گواستووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا