ئیمامێکی نەجەف: نزیکبوونەوەی کورد و کورد ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەدرەدین قەبانجی، ئیمامی هەینی لە نەجەف پێشوازی لە نزیکبوونەوەی کورد و کورد کرد و وتی، “ئەمە بەشێوەیەکی ئەرێنی ڕەنگدانەوەی لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەبێت”.

لە وتاری ئەمڕۆیدا سەدرەدین قەبانجی ڕایگەیاند، “ئەم لێکنزیکبوونەوەیە بەشێوەیەکی ئەرێنی ڕەنگدانەوەی لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێت”.

وتیشی، “هەر کەس گرەو لەسەر شکستی عێراق بکات هەڵەیە، چونکە ئێمە پێمانوایە خاوەنی زەمەن چاوی لێمانە و دێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان، لێرەدا مەبەستی لە (ئیمامی مەهدی)یە کە شیعەکان پێیانوایە ئەم کەسایەتیە لە چاوەکان ونە و لە ڕۆژی دواییدا دەردەکەوێتەوە و زەوی پڕ دەکات لە دادپەروەری لە کاتێکدا کە پڕ بووە لە ستەم و جەور”.

ئەم قسانەی ئیمام سەدرەدین لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ لایەنە جیاوازەکانی ئەو شارە کۆبووەوە بەمەبەستی لەناوبردنی ئەو ناکۆکییانەی لەنێوان لایەنەکاندا دروست بووبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا