كلاسیكۆیەكی ناوازەی كۆتایی پڕ شەڕ

پۆڵەتیك: سپۆڕت
چەند خولەكێك لەمەو پێش كلاسیكۆی تۆپی پێی وڵاتی فەڕەنسا لە سەر یاریگای باخچەی شازادەكانی تایبەت بە یانەی پاریس سانت جێرمان و ئۆڵمپیك مارسیلیای میوانی بە كۆتا هات.

ئەمشەو لە چوار چێوەی بەڕێوەچوونی یارییەكانی هەفتەی 2 ی خولی لیگ 1 ی وڵاتی فەڕەنسا كلاسیكۆی تۆپی پێی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو ئەو یارییەی كە بە درێژایی مێژووی تۆپی پێی وڵاتی فەڕەنسا یارییەكی گەرم و پڕ ململانێ‌ و كێبڕكێ‌ بووە هەر لە سەرەتاشەوە یارییەكە بەو شێوەیە بوو كە چاوەڕوان دەكرا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و نماییشێكی بەرزیان پێشكەش كرد كە شیاو بە كلاسیكۆی تۆپی پێی ئەو وڵاتە بوو.

لە خولەكی 31 فلۆران تۆفین گۆڵێكی بۆ یانەی میوان تۆمار كرد نیمۆ و هاوڕێكانی هەرچییەكیان كرد لە گێمی یەكەمدا نەیان توانی یەكسانی بكەنەوە.

گێمی دووەم توند و پڕ لێدان بوو توند و تیژییەكی زۆری تیادا بوو، بەڵام تا كۆتایی نەیمار و دی ماریا و هەموو یاریزانانی پاریس هەوڵیان دا نەیانتوانی بەربەستی ماندۆندای گۆڵچی مارسیلیا ببڕن ئەمەش وای كرد لایەنی دەروونییان تێك بچێت كە لە كۆتایی یارییەكەدا ئیدی یاریزانانی هەردوو یانە بە ڕووی یەكتردا تەقینەوە و شەڕێكی گەورە دروست بوو ئەنجامەكەی 4 كارتی سور بوو هەر یانەیە و 2 یاریزانی كرایە دەرەوە لە پاریس كورزاوا و پاریدێس لە مارسیلیاش هەریەك لە ئەمافی و بیندینتۆ كرانە دەرەوە پاش هێور بوونەوەی دۆخەكەش داوەر بانگهێشتی بەردەم شاشەی VAR كرا كە ئیدی گەڕایەوە و كارتی سوری بە ڕووی ئەستێرەی ناوازەی تۆپی پێی جیهان نەیمار داسێلڤاش بەرز كردەوە بەم شێوەیە پاریس نەك هەر كلاسیكۆی دۆڕاند بەڵكو 3 یاریزانی سەرەكیشی بۆ یاری داهاتوو دۆڕاند و 2 یاریشی لە سەرەتای وەرزدا دۆڕاند.

نیمۆ جارێكی تر بە كارتی سور دەكرێتە دەرەوە

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا