پاریس بەردەوامە لە ئەنجامدانی گرێبەستەكانی

پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەردەوامە لە ئەنجامدانی گرێبەستەكانی و دوای ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ سێرجۆ رامۆس و حەكیمی لە ئێستدا دەیەوێت دوو گرێبەستی دیكە ئەنجام بدات.

میدیا فەڕەنسییەكان ئاشكرایان كردووە، پۆچێتینۆ راهێنەری پاریس داوای لە كارگێری یانەكە كردووە لە پۆگبای یاریزانی مانچێستەر یونایتدی بۆ بگوازنەوە.

لە هاوكات ناسـڕ خێلفی سوورە لەسەر ئەوەی لە داهاتوویەكی نزیكدا ئایندەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی یەكلایی بكاتەوە.

لە ماوەی رابردوداو بەمەبەستی بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ناسر خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی چەندین گرێبەستی گەورەی ئەنجامدا لەوانەش هێنانی نێمار داسیلڤا لە یانەی بەرشەلۆنەوە بۆ یانەكەی، بەڵام تائێستا نەیتوانیووە ئامانجە سەرەكییەكەی بەدەست بهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا