ئێوارەی دوێنێ هەینی یاریگا جیاوازەکانی کوردستان باوەشیان بۆ هەفتەیەکی نوێ کردوە لە هەفتەی پێش کۆتایی خوولی نایابی کوردستاندا .
جگە لە یانەی برایەتی هیچ یانەیەکی دیکە چەنسی بوون بە پاڵەوانیان نەبوو لەم هەفتەیەدا یانەی برایەتیش بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوان پێویست بوو سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و دوو ڕکابەرەکانی وەک سیروان و هەندرێن بەرامبەربن .
بەڵام لە بەختی برایەتی سیناریۆکە بەمجۆرە بوو کە پێشبینی دەکرا یانەی برایەتی سەرکەوتنی بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر بەدەست هێنا و یانەی سیروان و هەندرێن بەرامبەربوون ئەمەش برایەتی کردە پاڵەوانی خوولی نایابی کوردستان .