پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی پێشكەشی كرد لە ماوەی بەڕێوەچوونی یارییەكانی فیفا و یوێفادا یۆڤیچی سڕبی گەڕایەوە بۆ ڕیاڵ وەك لە كاریكاتۆرەكەشدا بە دەردەكەوێت بە 3 گۆڵ و 2 ئەسیست و بەرگە سورەكەی هەڵبژاردەكەیەوە یۆڤیچ دەگەڕێتەوە ڕیاڵ و زیدان فەرموو فەرمووی لێ دەكاتە سەر كورسییەكانی یەدەگی یانەكە لە ژوورێك دا كە دیوارەكانی بە وێنەكانی حاجی كەریمی خۆشەویستی زیزۆ ڕازێندراوەتەوە.