كازم ساهیر و جەستەیەكی وەرزشی

ئەگەر چی هەمووان ناوی قەیسەر كازم ساهیرمان وەك گۆرانیبێژێكی مەزنی عێراق بیستووە و بە دەنگە ناوازە و ئاوازە تایبەتەكانی هەموانی تووشی جۆش و خرۆشی عاشقانە و هونەریانە كردووە لەگەڵ ئەوەشدا قەیسەر خاوەنی جەستەیەكی وەرزشی تایبەتە كە سەرەڕای هەڵكشانی تەمەنیشی, بەڵام ئەو هەر توانیویەتی خۆی بپارێزێت و پارێزگاریش لە ڕێكی لەش و لاری بكات.

كازمی تەمەنی 63 ساڵ بەردەوام لە مەشق و ڕاهێنان دایە و هەفتانە مەشق دەكات لە نێوان 4 بۆ 5 ڕۆژدا لەو بارەیەشەوە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا پرسیار لە بارەی تواناكانی و مەشق كردن و خۆپارێزییەوە دەكرێت لە وەڵامدا هونەرمەندەكە دەڵێت: (من بەردەوام مەشق و ڕاهێنان دەكەم هەموو بەیانییەك ماوەی 2 سەعات خۆم سەرقاڵ دەكەم بە مەشق كردنی تایبەتەوە).

قەیسەڕ وتیشی: (بۆ ئەوەی خاوەنی جەستەیەكی ڕێك و پێك بیت دەبێت خواردنی تەندروست بخۆیت و شەوانە زوو بخەویت و بەیانیان زوو هەڵبستیت و مەشق بكەیت بەو شێوەیەش دەتوانیت ببیتە خاوەنی جەستەیەكی جوان .. من بۆ خۆم بە شێوازی باوكم هەڵسوكەوت دەكەم ئەویش شەوانە زوو دەخەوت و بەیانیان زوو هەڵدەستا بۆ سەر كار دەچوو).

جێی باسە بە هۆی ئەو مەشق كردن و بە كارهێنانی خواردنی تەندروستەوە قەیسەڕی گۆرانی و ئاواز توانیویەتی جوانی جەستەی بپارێزێت و بە ڕووخسارێكی ناوازەوە بە دەربكەوێت بە بەراورد لەگەڵ هاوتەمەنەكانی.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا