ڕیەڵ می پادێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

ڕیەڵ می پادە نوێیەکەی ڕیەڵ می پاد ئێکس بەتایبەتمەندی زۆر دروستدەکات، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین ئامێرە زیرەکەکان.

ڕیەڵ می پاد ئێکس کێشەکەی 507 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 10.1 ئینج و دیقەی2000/1200 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 480 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8250 ئەی سی سناپ دراگۆن870 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ650ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 12 مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، خێرای پاتریەکەی 7100 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا