کاتی دەرچوونی سیستمی ئەندرۆید12 ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

ڕاپۆرتە جیهانیەکان ڕایانگەیاند کۆمپانیای گۆگڵی ئەمریکی کاردەکات بۆ بەکاربوونی سیستمی ئەندرۆید12 لە زوترین کاتدا.

بەپێی زانیاریەکان سیستمی ئەندرۆید12 لە ڕۆژی چواری مانگی تشرینی یەکەمدا بۆ هەموو مۆبایلەکانی سیستمی ئەندرۆید بەردەست دەبێت، چاوەڕوان دەکرێت بەکارهێنەرانی مۆبایلی پێکسڵ لە ڕۆژی چواری مانگەوە واتە دووشەممە دەتوانن کار بە سیستمە نوێیەکە بکەن.

گۆگڵ پلان دادەنێت بۆئەوەی سیستمی ئەندرۆید12 لەگەڵ مۆبایلە نوێیەکەی پێکسڵ6 بەیەکەوە لەمانگی تشرینی یەکەم بخاتە بەردەست، سیستمی ئەندرۆید12 گۆڕانکارییەکی زۆر لە دیزایندا بەخۆوە دەبینێت، هەروەها ریگایەکی ئاسانی تێدایە بۆ کارکردن و وەستاندنی کاتژمێری زەنگدار بێئەوەی بەکارهێنەرانی بێزار بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا