وەن پڵەس کاتژمێرێکی زیرەک دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای OnePlus لە نوێترین تەکنیکیدا کۆمەڵێک ئامێری زیرەک دروست دەکات، یەکێک لەوانە کاتژمێرێکی دەستی زیرەکە بە تایبەتمەندییەک دروستی دەکات ڕکابەری کاتژمێرەکانی سامسۆنگ و ئەپڵ دەکات.

صورة

کاتژمێری OnePlus Watch قەبارەکەی ٤٦ ملیمە، بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، چوارچێوەکەشی لە کانزایەکی بەهێز دروستکراوە، کاتژمێرەکە چەندین تایبەتمەندی هەیە ڕکابەری کاتژمێرە زیرەکەکانی دەستی پێدەکات وەک زانینی، تێکڕای ئۆکسجینی خوێن، لێدانی دڵ، تێکڕای ڕۆشتن و چالاکی ڕۆژانە.

کاتژمێرەکە توانای  بەکارهێنانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بێتەلی ئامێری تەلەڤزیۆنی زیرەکی OnePlus هەیە، بڵندگۆی دەنگی هەیە
لەگەڵ مایکرۆفۆن بۆ پەیوەندی تەلەفۆنی، میمۆری ناوەکییەکەی چوار گێگابایتە، پاترییەکەی تایبەتمەندی بارگاویکردنی خێرای هەیە دوای ٢٠ خولەک بارگاویکردن بەرگەی هەفتەیەک کارکردن دەگرێت.

هەروەها بڕیارە OnePlus لە نوێترین نوێگەریدا سێ نموونە لە مۆبایلەکانی OnePlus 9 بە نوێترین تەکنیک و تایبەتمەندییەکی زۆر کە وایلێدەکات یەکێک بێت لە ئامێرە باشەکەن بخاتە بازاڕەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا