پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای هواوی مۆبایلی هواوی پی60 پڕۆ بەباشترین تایبەتمەندی بەرهەمدەهێنێت و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکان.
هواوی پی60 پڕۆ کێشەکەی 178 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی3200/1440 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین وەنی تێدابەکارهاتووە.
بەسیستمی ئەندرۆید13 کاردەکات، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+50+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی5500 میلی ئەمپێرە.